"قەدەغەی هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو هەڵدەوشێتەوە"

پەرلەمانی عێراق بڕگەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی لێدراو لە بودجە زیاد دەکات
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بڕگەیەکی تایبەت بە هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمەریکا و کەنەدا زیاد دەکەن، کە پەیوەستە بە بڕیاری حکومەتی پێشوو، كه‌ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لێدراو قه‌ده‌غه‌كرابوو.

عالیە نسەیف، لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، بڕگەیەکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە، کە پەیوەستە بە قەدەغەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمەریکا، ته‌نیا رێگە بە هاوردەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە ده‌درێت کە زیانەکانیان کەمە".

لەلایەكی دیكە دوێنێ 5/2/2021 لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی بۆ چەندین بڕگەی نوێ کرد لە نێویشیاندا هەڵوەشانەوەی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوه‌.

لیژنەی دارایی ئاشکرای كرد، بە دەنگی زۆری ئەندامانی لیژنەکەیان چەندین بڕگەی پڕۆژە یاسای بودجەیان هەڵوەشاندووەتەوە، لە نێویاندا بڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و کەمکردنەوەی بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکە.