وریا غەفوری هەرای ناوەتەوە

وریا غەفوری یاریزانی یانەی ئیستیقلالی ئێران
وریا غەفوری یاریزانی یانەی ئیستیقلالی ئێران

 

K24-هەولێر

وریا غەفوری، یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ریزەکانی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی یاریی دەکات، بەم دواییە هەرای ناوەتەوە و بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی ئەم وڵاتە.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی گرێبەستی یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلالی ئاشکرا کردووە و بەپێ ئەو بەڵگانەی دەست ئەم ئاژانسە فەرمیە کەوتووە، گرێبەستەکەی وریا 8 ملیار تمەنە، کە دەکاتە نزیکەی 300 ملیۆن دیناری عێراقی و هەروەها دەکاتە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی بازاری گواستنەوەکانی ئەم وڵاتەیە، چونکە ساڵانێک لەومەوبەر سنورێک بۆ گرێبەستەکان دانراوە و یاریزانەکانی کە لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان یاریی دەکەن، نابێت گرێبەستەکەی لە یەک ملیار تمەن زیاتر بێت.

وریا وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ 6 ملیار تمەن زیاد کرا و پێشتریش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیستیقلال ئەو کاتەی کە پەیوەندی بەم یانەیەوە کرد، تەنها 2 ملیار تمەن بوو.