جانتایه‌كی گه‌شتكردن خۆی به‌دوای خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌ڕوات

به‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ له‌ كۆڵ هه‌ڵگرتنی جانتای گه‌شتكردن ده‌بیته‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bf83b8e1-43ad-477e-be9d-e20361f4fab4/janta%20robot.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پێشانگایەكی تایبەت بە دروستكردنی رۆبۆت لە بیجینگی پایتەختی چین كرایەوە، چەندین جۆری رۆبۆتی ناوازەی تێدا نمایشكرابوو، ئەوەی سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا راكێشا، بەرھەمھێانانی جانتایەكی گەشتكردنی بوو كە بێ دەستكاری بەدوای خاوەنەكەی دەكەوێت، بەرپرسانی كۆمپانیای بەرھەمھێنی ئەم جۆرە جانتایە دەڵێن نرخەكەی لەنێوان 500 تا 600 دۆلارە .

ئاییندەی گەشتكردنت لەگەڵ ئەم جانتایە رۆبۆتە دەبێت و لەمەودوا پێیوست بەوەناكات جانتاكه‌ت بەدوای خۆتدا رابكێشیت، ئەم جانتایە  وەك منداڵێك بۆ ھەرشوێنێك بچیت بەدوات دەكەوێت، تایبەتمەندییەكانی ئەم جانتایە كە بە جانتای رۆبۆت ناسراوە، بەھەڵگرتنی ئامێرێكی بچووك و بەدانانی كۆد، كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.

لۆكاس لیو به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: "ئەم تایبەتمەندییە خۆبەڕێوەبردنە لەداھاتوو كاری زیاتری لەسەر دەكرێت، لەسەر دەسكی جانتاكەش ھەستەوەریەك ھەیەة بەو رێگەیەوە تەنیا بەدوای خاوەنەكەی دەكەوێت، لەخوارەوەی جانتاكەش ئامرازێكی تەكنیكی بازنەیی ھەیەة كە لەكاتی دەرچوون لەھەموو جۆرە بەربەستێك خۆی دەپارێزێت و بەدوات دەكەوێت".

ئەم جانیایە لەنێو زۆربەی رۆبۆتەكانی دیكە ببوە جێی سەرنجی خەڵك، كۆمپانیای كۆوا رۆبۆتی چینیش، بەنمایشكردنی ئەم بەرھەمە ناوازەیه‌ كەوەك خۆیان دەڵێن، ھیچ جانتایەك بەو شێوەیە بەرھەمنەھێراوە، بڕیاریشە لەمانگی 9 ئەمساڵ بكەوێتە بازاڕەوە، پێشبینی ده‌كرێت نرخەكەی لەنێوان 500 تاكو 600 دۆلار دەبێت، بەڵام شارەزایانی پیشەسازی چین دڵنیانین، ئەم جانتایە لەلایەن بەكاربەران بەسەركەوتووی بەكاربھێنرێت، بۆیە بیر لەوە دەكەنەوە زیاتر كاری لەسەر بكەن.

ماھیش ماكڤانا، نووسەری بواری تەكنەلۆژیا گوتی: "ئەم جانتایە ھێشتا پێوستی بەوە ھەیە باشترو وردتر كاری لەسەربكرێت ، وەك بینیمان بەو ئامرازانە جانتاكە بەدوات دەكەوێت و ھیچ كێشەیەكی نییە ، بەلام لەداھاتوو بەدڵنیایی لەلایەن بەكاربەكاربەران زۆر بەئاسانی بەكاردەھێنرێت. بۆیە ھۆشیاری پێویستە لەكاتی كار پێكردنیان چونكە زۆربەی بەشی ئەم جانتایە ئەلیكترۆنیە".

ئامانجی كردنەوەی ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بەنمایشكردنی ئەو رۆبۆتانەی كەدەبنە كارئاسانی بۆ كاری رۆژانە ، كۆمپانیاكانیش پێیان وایە لەداھاتوو خواستی فرۆشتنی ئەم جۆرە رۆبۆتانە لەبازاڕە جیھانییەكان رووروە زیاد بوون دەچێت.