وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌كاتی پشكنینی ڤایرۆسی له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌كاتی پشكنینی ڤایرۆسی له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- ھەولێر:

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه‌ و گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنای له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 24 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوونه‌ كه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت.

لە راپۆرتی وەزارەتی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 607 كه‌س كراوه‌ و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 24 كه‌ی دیكه‌ تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوونه‌.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كەسی تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە و 335 كه‌سیش له‌و ڤایرۆسه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 346ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 346ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا