سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی 27ـه‌مین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست، "ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین".

H.B