وەزارەتی كار (2) پڕۆژەیاسا بۆ خزمەتكردنی كرێكاران ئامادە دەكات
K24 – هەولێر:
لە سلێمانی پانێڵێکی تایبەت بە رەوشی ژینگەی کار و ژیانی کرێکاران بەڕێوەچوو، لە پانێڵەکەدا نوێنەری وەزارەتی کار و پەرلەمانی کوردستان و سەندیکاکانی کرێکاران ئامادەی بوون، راوێژکارێکی وەزارەتی کار رایگه‌یاند، وەزارەتەکەیان لە کابینەی نۆیه‌می حکومەتی ھەرێمدا هه‌وڵی ده‌ركردنی (2) یاسا دەدات، کە تایبەتە بە خزمەتکردنی چینی کرێکاران.
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ژیانی کرێکاران و ئەو یاسا بەرکارانەی کە کاریان پێدەکرێت، بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ چینی کرێکاران و ئاستەنگەکانی جێبەجێکردنی یاساکان، پانێڵێک تایبەت بە رەوشی کرێکاران لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دۆخی کرێکاران زۆرباش نییە، بەو پێیەی لە لایەن بەشێک لە خاوەن کارەکانەوە مافیان پێ‌نادرێت، کە دیارترینیان نەبوونی گرێبەست و پێنەدانی کرێی رۆژانەیە".
وەزارەتی کار لە کابینەی نۆیه‌م، بۆ باشترکردنی ژیانی کرێکاران ھەوڵی جدی دەدات، راوێژکارێکی ئەو وەزارەتە روونیكرده‌وه، لە ھەوڵی دەرچوواندنی (2) یاسای نوێدان، بە مەبەستی خزمەتکردنی کرێکاران، یاساکانیش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت.
ھۆگر عەلی، راوێژکار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی: "وه‌زاره‌تی كار له كابینه‌ی نۆیه‌م، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، (2) یاسای نوێ ده‌ربكرێت، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری چینی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستاندا، كه یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ یاسای كار، به‌پێی ستاندارد و بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی تایبه‌تمه‌ندی كرێكارانی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، له ساڵی (2019) له سلێمانی (19) كرێكار، له هه‌ولێر (11) كرێكار و له دهۆكیش (8) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ساڵی (2020)یش له سلێمانی (17) كرێكار، له هه‌ولێر (10) كرێكار، له دهۆك (2) كرێكار و له سۆرانیش (1) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ره‌گه‌زی نێر بوون، (60%) كرێكاری ناوخۆ و (40%)یش كرێكاری بیانی بوون، (95%)یان كرێكاری بیناسازی بوون، هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیش، (75%)یان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی بووه و (11%) به‌هۆی ته‌زووی كاره‌با و (4%)یان به هۆی رووداوی هاتووچۆوه بووه و (10%)یش به‌هۆی ته‌قینه‌وه و به‌ركه‌وتنی ئامێره‌كان بووه".
د.ی