ئێران هۆشداری بە ئه‌مەریكا دەدات
K24 – ھەولێر
ئێران ھۆشداری دەدات ئەگەر ئەمەریكا تا 21ی ئەم مانگە سزاكانی لەسەر ھەڵنەگرێت هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی چڕتر ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ نێو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی بایدن و حكومه‌تی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌نده كاتیان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه بۆ گه‌ڕانه‌وه نێو رێككه‌وتنامه‌ی ئەتۆمی، ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا تاوەکو 21ی ئه‌م مانگه سزاكانی سه‌ر ئێران هەڵنەگرێت یان کەمیان نەکایەوە، ئه‌وا تاران هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی چڕتر ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی كه ئه‌وه‌نده كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نییه، چونكه ته‌نیا چه‌ند مانگێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران و ئه‌و پرسه‌ش یه‌كێك ده‌بێ له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره 18ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.