رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پێشانگاکان دەردەكرێت

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ بڵاودەكاتەوە
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین رێنماییه‌كی نوێ و تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات.

بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە. دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر.

هەر بە گوێرەی رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت. پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێ.

سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لە لایەن وەزارەت رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگه‌ی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگه‌ی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت.

هەروەها کۆمپانیا به‌شێكی تایبەتی بۆ ئەرشیفی به‌ڵگه‌ی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات.

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ