ئێران له رێگه‌ی مانوڕه سه‌ربازییه‌كانی "ئیقتیدار 99" په‌یامێك ئاراسته‌ی نه‌یارانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كیومه‌رس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كانی سوپای ئێران دووپاتیكرده‌وه، مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران هه‌ڵگری په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فارس، ئه‌م گوتانه‌ی حه‌یده‌ری له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئێرانی هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "مانوره‌كانیان "ئیقتیدار 99"ی هێزه پیاده‌كانیان كه به‌م دواییانه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامیانداون، سه‌ركه‌وتوو بوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "كات و شوێنی مانوره‌كانی "ئیقتیدار 99" و تاكتیكه كرده‌ییه‌كانی ئه‌و مانوره په‌یامێكی روون و ئاشكرای بۆ "دوژمنانی" وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه" و روونیشیكرده‌وه، "له‌رێگه‌ی ئه‌و مانورانه‌وه بۆ نه‌یاره‌كانمان روونكرده‌وه، كه هه‌ر وڵاتێك هاوكاری هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات، ئه‌وا چاره‌نووسییان باجدان و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه".
حه‌یده‌ری جه‌ختیشی كرده‌وه، "هێزه ئاسمانییه‌كان، هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، هێرشی جووڵاو و هێزه تایبه‌ته‌كان كه له مانوره‌كاندا به‌شداربوون، توانییان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی، ده‌ریاوانی و پیاده و ته‌نانه‌ت له قووڵایی ده‌ریاش به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بده‌ن و توانای به‌رگرییه‌كانیان له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی عومان بسه‌لمێنن".
سه‌رچاوه: فارس
H.B