هه‌ولێر كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كرد و گه‌شتی به‌غدای كرد

یانه‌ی هه‌ولێر دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سناعات كاره‌با گه‌شتی شاری به‌غدای كردووه و یارییه‌كه‌ش سبه‌ی دووشه‌ممه كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ولێر له چوار یاری ڕابردوو 2 دۆڕان و یه‌كسان بوونێك و بردنه‌وه‌یه‌كی له خوله‌كه هه‌یه، بۆیه له كێشه‌دایه و فشارێكی زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه هه‌یه، له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنیان له‌و یارییه هه‌نگاوێكی دیكه له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه نزیكده‌بنه‌وه، بۆیه رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت ئاستخراپی تیپی میوان بقۆزێته‌وه و ئه‌و یارییه‌ی لێ بباته‌وه، چونكه سناعات كاره‌با له كۆتا ریزبه‌ندییه‌كه دێت و له دۆخێكی زۆر خراپدان، له كۆی 17 یاری له خوله‌كه ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، كه كه‌مترین ژماره‌ی بردنه‌ویه له خوله‌كه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر 4 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، له كۆی 3 یاریی ڕابردووی نێوان هه‌ولێر و سناعات كاره‌با، هه‌ولێر هیچ بردنه‌ویه‌كی نییه و یه‌كسانێك و دوو دۆڕانی هه‌یه.
بو گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رادان كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوانیان و به‌شداریی یاری رابردووی نه‌كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كراوه و هاوشانی شاندی یانه‌كه‌ی گه‌شتی به‌غدای كردووه، به‌ڵام ئاكام هاشم به‌رگریكاری یانه‌كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی بۆ ئه‌م یارییه راگیراوه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵۆ فایه‌ق به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه ناكات.
هه‌ولێر له دوای تێپه‌ربوونی 17 گه‌ڕ له خوله‌كه خاوه‌نی 19 خاڵه و له پله‌ی چوارده‌یه‌می خوله‌كه دێت، سناعات كاره‌باش به 11 خاڵ له ریزبه‌ندی بیسته‌م و كۆتایی دێت.