جه‌مال كۆچه‌ر: له‌و باوه‌ڕه‌داین پڕۆژه یاسای بودجه به خواستی ئێمه تێده‌په‌ڕێنرێت

K24- هه‌ولێر:
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌م دوو رۆژه‌دا دوو دانیشتنی زۆر گرنگ له لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌نجامدراون، له دانیشتنی دوێنێدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بوو و به روونی قسه‌ی كرد و داوایكرد، هه‌موو كامێراكانی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین.
جه‌مال كۆچه گوتی: ئه‌م قسانه‌ی حه‌لبووسی كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بوو و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانیان توندیش بوون، داوایان له حه‌لبووسی كرد، ئه‌م گوتانه ته‌نیا بۆ ئه‌وان باس نه‌كات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، ته‌نیا ئه‌وان خاوه‌ن بڕیار نین و هه‌ریه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات، بۆیه پێشنیازێك كرا، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌به‌كان به شیعه و سوننه‌شه‌وه كۆببنه‌وه، دواجار ئه‌م پێشنیازه بوو به بڕیار و حه‌لبووسی به‌ڵێنیدا، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه كۆببنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش، جه‌مال كۆچه‌ر گوتی: "مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بوو، باسی له دوو خاڵی سه‌ره‌كی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، یه‌كه‌میان گوتی: هیوادارم مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌وه رازی نابین، فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له مافه‌كانیان بێبه‌ش بكرێن".
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌میش جه‌مال كۆچه‌ر گوتی: "له‌باره‌ی چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك كه وا بڵاوكرابوونه‌وه، گوایا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌دا هه‌یه، هی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووه و ئه‌م حكومه‌تی ده‌ستی تێدا نییه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا مسته‌فا كازمی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه‌دا هه‌یه، دوای چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش به‌رهه‌مهاتووه، له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتووین، بۆیه هیوادارم ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی ئارام بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م دوو دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ باری سه‌ر شانی ئێمه‌ی سووك كردووه، نه‌رمی نواندنێك له هه‌ڵوێسته‌كان به‌دی ده‌كرێت و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا ره‌شنووسێكی دوور له ژماره (مه‌به‌ستی ژماره‌ی به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و بڕی پاره‌یه) ئاماده ده‌كرێت، كه هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بێت، به‌ڵام خۆیان له به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه و زاراوه به‌دوور ده‌گرن"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئێستا مسته‌فا كازمی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه، كه بریتییه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، په‌رله‌مان بۆی نییه ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاسای بودجه بكات، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه یاسایه په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌ته‌وه و له پڕۆژه یاساكانی دیكه جیاوازه، ئایا ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه؟ جه‌مال كۆچه‌ر گوتی: "به‌ڕای من ئه‌و بۆچوونه راست نییه، چونكه ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ بودجه خۆی له سێ لایه‌نی سه‌ره‌كیدا ده‌نوێنێت، یه‌كه‌میان: كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و بڕی كورتهێنانه، دووه‌میان: به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی دادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی موناقه‌له‌ی هه‌یه له نێوان بڕگه و مادده‌كاندا، هه‌رچی سێییه‌مه: په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه لیژنه‌ی دارایی بۆ زیادكردنی داهات، ئه‌نجامدانی چاكسازی و رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی ده‌یانخاته‌ڕوو، كاری له‌سه‌ر بكات".
ئاشكراشیكرد، "هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه توانیومانه به‌و هه‌نگاوانه بڕی كورتهێنان و خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، كه پڕۆژه یاساكه به خواستی ئێمه تێده‌په‌ڕێنرێت و گوتیشی: ئه‌مڕۆ داوامان له كازمی كردووه، كه تا دانیشتنێك له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كوتله گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان نه‌كرێت، ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی ببرێته هۆڵی په‌رله‌مان، هه‌موو لایه‌ك تێبینی و پێشنیازه‌كانیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسه‌كه بخه‌نه‌ڕوو، تاوه‌كو بتوانین ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه كپ بكه‌ین، كه خۆیان بۆ رۆژی ده‌نگدان ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێت".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌غدا داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات داهاتی ناوخۆییش راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات، له‌كاتێكدا داهاتی ناوخۆیی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش له هی هه‌رێمی كوردستان زیاتره و ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام داوای راده‌ستكردنی ناكرێت، جه‌مال كۆچه‌ر گوتی: "سه‌باره‌ت به داهاتی ناوخۆ، یاسای ئیداره‌ی داراییمان هه‌یه، كه داهاته ناوخۆییه ئیتیحادییه‌كان رێكده‌خات، له‌وانه‌ش داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان، كه به‌گوێره‌ی یاسا، پێویسته نیوه‌ی ئه‌و داهاته بۆ ئه‌و پارێزگایه بێت كه خاڵه سنوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری جوگرافیاكه‌ی، نیوه‌ی دیكه‌ش بۆ خه‌زێنه‌ی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وی دیكه‌یان داهاته ناوخۆییه‌كانی پارێزگاكانه، بۆ نموونه یه‌كێك له پارێزگاكان شوێنی گه‌شتیاری و سه‌یرانگه‌ی زۆری لێیه، لێره‌دا داهاته‌كه‌ی بۆ خودی ئه‌و پارێزگایه ده‌بێت كه شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی لێیه".
ئاشكراشیكرد، "راسته كه‌موكوڕی زۆر له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بكه‌ین، ده‌بینین 829 ملیار دینار ته‌نیا بۆ وه‌قفی شیعی ته‌رخانكراوه، له‌كاتێكدا داهاتی مه‌زارگه‌كانیان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، تا ئه‌م دواییانه ته‌نانه‌ت داهاتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌فیش له‌لایه‌ن باڵێكی چه‌كداری سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسییه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و داهاته ناوخۆییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به داهاتی فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كانیشه‌وه كه داوای ده‌كه‌ن، به 750 ملیار دینار خه‌مڵێندراوه".
H.B