به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی كاری قیرتاوكردن، یه‌كێك له سایده‌كانی رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – خه‌بات، له كانی قرژاڵه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:
سەرجەم شوفێران وهاولاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە، کە لە رۆژی 2021/2/8 لە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانییەوە رێگای هەولێر خەبات لەکانی قرژالەوە تاکو عەلوەی هەولێر، سایدی هاتن بۆ ناو شاری هەولێر دادەخرێت، بەهۆی کاری قیرتاوکردنەوە، شوفێران لەماوەی داخستنەکە دەتوانن سایدی چوون بۆ خەبات بەکاربهێنن وەکو رێگای جێگره‌وه، کە لەو ماوەیە بە فسفۆر و پیاوانی هاتووچۆ رێکدەخرێت.
بەهیوای سەلامەتی پابەندی بۆ هەموو لایەك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2021/2/7
H.B