پۆلیسی سلێمانی: بەندکراوێک لە گەرماو بە لیفکە خۆی خنکاند
K24 - سلێمانی
لە زیندانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی، ئەمڕۆ بەندکراوێک بە لیفکەی خۆشووشتن لە گەرماو خۆی خنکاند.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021 بەندکراوێکی تەمەن 68 ساڵ، لە زیندانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە گەرماودا بە لیفکەی خۆشووشتن خۆی خنکاندووە".
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی "کاتژمێر 08:00ـی بەیانی لەکاتی نانخواردندا زانراوە ئەو زیندانییە خۆی خنکاندووە و، لە ژوورەوە دەرگای گەرماوەکەشی لەسەر خۆی داخستبوو".
بە گوتەی پۆلیس ئەو زیندانیکراوە تۆمەتبارە بە کوشتنی بەئەنقەست و بەپێی ماددەی 405ـی یاسای سزادانی عێراقی لە زیندان بووە.