لە هەولێر و سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە یەک کەس لە هەولێر، کەسێکیش لە سلێمانی بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 8ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021)ـی وەزارەتی تەندروستی، دەریدەخات لەو چوار هەزار و 862 کەسەی پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، 70ـیان تووشی کۆرۆنا بوون.

ژمارەی چاکبووانیش لە کۆرۆنا، 105 کەسە کە زۆرترینیان (64) کەسیان لە سلێمانی بوون.

بەگشتیش ژمارەی کۆچکردووان بە کۆرۆنا لە کوردستان لە سێ هەزار و 500 کەس نزیکدەبێتەوە و گەیشتووەتە 3489 کەس، کە بەجیاوازییەکی زۆر، زۆربەی کۆچکردووان لە پارێزگای سلێمانین و ژمارەیان 1698 کەسە.

ئاماری کۆرۆنا
ئاماری کۆرۆنا