ڤیان ده‌خیل كاندیدكردنی خۆی بۆ باڵیۆزی عێراق ده‌كشێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فه‌رمیی باره‌گای بارزانی بۆ كوردستان24، كشاندنه‌وه‌ی كاندیدكردنی خۆی بۆ پۆستی باڵیۆزی كۆماری عێراق پشتڕاست كرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ده‌مه‌وێت له كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام بم.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24، ڤیان ده‌خیل گوتی: سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌ویان له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌ت بۆ پۆستی باڵیۆزی كۆماری عێراق كاندید كردبوو، به‌ڵام بۆیه كاندیدكردنه‌كه‌ی خۆی كێشاوه‌ته‌وه، چونكه له هه‌موو كارێك زیاتر شانازی به كاره‌كه‌ی ئێستاوه ده‌كات، كه وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی باره‌گای بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌ی بدات.
ڤیان ده‌خیل زیاتر بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 روونیكرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆ پێكهاته‌ی نوێی تیمی دیپلۆماتكارانی عێراق له وڵاتانی جیهان، هه‌ر حزبێك كاندید و تیمی تایبه‌تی خۆی ده‌ستنیشانكردووه و ناوه‌كانیان به‌رز كراونه‌ته‌وه و گوتی: سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، كه منیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ر خواستی خۆم كاندیدكردنی خۆمم كێشایه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیان ده‌خیل رایگه‌یاند، "پێزانینم هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی كه منیان بۆ پۆستی باڵیۆزی عێراق له‌گه‌ڵ پۆلێك هاوكار و كه‌سانی به‌توانا كاندید كردووه و ئه‌مه به‌رز ده‌نرخێنم".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ده‌خیل نووسیویه‌تی: "به‌ڵام من كاندیدكردنی خۆمم له‌سه‌ر خواستی خۆم كێشایه‌وه و ده‌مه‌وێت له كاری ئێستام وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی باره‌گای بارزانی به‌رده‌وام بم و له كاركردن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وام بم".
H.B