لیژنه‌ی دارایی ره‌شنووسی كۆتایی بودجه‌ی 2021 راده‌گه‌یه‌نێت

"ره‌شنووسی بودجه‌كه‌ 500 كاتژمێری خایاندووه‌"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، قه‌باره‌ی داهاته‌كان له‌ ره‌شنووسی كۆتایی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ 103 تریلیۆن به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و بڕی كورتهێنانیش بۆ ژێر 25 تریلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئەحمەد سەفار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "بودجه‌ی ساڵی 2021 به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین بودجه‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی".

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی روونیشیكرده‌وه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی بودجه‌كه‌ 500 كاتژمێری خایاندووه‌ و له‌ كۆتایی دا كۆی بودجه‌كه‌ له‌ 163 تریلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 127 تریلیۆن كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.