بچووکترین خانوو لە لەندەن نرخەکەی خەیاڵییە

باریکترین خانوو لە لەندەن دەکەوێتە ناوچەی شێفێرد بوش
باریکترین خانوو لە لەندەن دەکەوێتە ناوچەی شێفێرد بوش

K24- هەولێر:

باریکترین خانوو لە لەندەن کە پانییەکەی تەنها یەک مەتر و نیوە، درێژییەکەی نزیکەی حەوت مەترە، یەکێکە لە گرانبەهاترین خانووەکانی بەریتانیا.

ساڵی 2009، ئەو خانووە بە 595 هەزار پاوەند فرۆشرا بە پارێزەرێک، ئێستا ئەو پارێزەرە خانووەکە دەفرۆشێت و نرخی یەک ملیۆن پاوەندی لەسەر داناوە. ئەو خانووە هەمان نرخی کۆشکێکی سەدەی 16ـەیە لە وێڵز.

سیمۆن واڵەر، خاوەنی نووسینگەی فرۆشتنی خانوو بە ماڵپەڕی سەنی بەریتانی گوتووە، بچووکترین خانوو لە لەندەن ئەم خانوەیە، لەگەڵ ئەوەش نرخەکەی زۆرە.

نهۆمی یەکەمی خانووەکە
نهۆمی یەکەمی خانووەکە

خانووەکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە، دەکەوێتە ناوچەی شێفێرد بوش لە رۆژئاوای لەندەن کە ناوچەیەکی جەنجاڵە و لە سەنتەری شار نزیکە.

ئەم خانووە بووەتە نموونەیەک لە بەرزی نرخی خانوو لە ناو لەندەن، چونکە بە هەمان پارەی ئەم خانووە، دەکرێت لە بەریتانیا ڤێلا و کۆشکی گەورە بکڕیت.

لە ناوچەی کێنت، دەکرێت بەو پارەیە خانوویەکی گەورە بە بوونی مەلەوانگە و گەراج و باخچە بکڕدرێت، بەڵام لەندەن وەک پایتەخت و شوێنێکی گرنگی بازرگانی، نرخی خانووەکانی گرانە، جیا لەمانەش، ئەم خانووە مێژوویەکی دێرینی هەیە و بووەتە یەکێک لە خانووە ناسراوەکانی بەریتانیا.

SUN