هەواڵێکی دلخۆشکەر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید

 

K24-هەولێر

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بۆ هاوینی داهاتوو پلانێکی گەورەی داڕشتووە و دەیەوێت بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی گەورە، هاندەرانی یانەکەی شۆک بکات.

جۆزێپ پێدرێرۆل رۆژنامەوانی کەتەلۆنی لە بەرنامی ئێلچرینجیتۆ ئاشکرای کردووە، هاوینی داهاتوو شایانەکانی بۆمبی گەورەیان پێیە و سەرۆکی ئەو یانەیە ماوەیەکە دەستی بە پرۆژەکانی کردووە، لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێکی گەورە، ئەو یانەیە لە نێوان کلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان و هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری بورووسیا دۆرتمۆند یەکێکیان بە دڵنیاییەوە دەگوازێتەوە.

ریال مەدرید لە کاتێکدا بۆ گواستنەوە هاوینی داهاتوو دەیەوێت ریزەکانی رێک بخاتەوە، سێ بازاری گواستنەوەی رابردوو هیچ یاریزانێکیان بۆ ریزەکانیان نەگواستووەتەوە.