مامۆستایەکی ئاینی: ڤاکسینی کۆرۆنا خەڵک دەکاتە هاوڕەگەزخواز

ئایەتوڵڵا عەباس تەبریزی مامۆستای ئاینی لە ئێران
ئایەتوڵڵا عەباس تەبریزی مامۆستای ئاینی لە ئێران

K24- هەولێر:

ئایەتوڵڵا عەباس تەبریزی، لە رێگای کەناڵی تێلیگرامی خۆی کە 210 هەزار شوێنکەوتوویی هەیە رایگەیاند، ڤاکسینی کۆرۆنا خەڵک دەکاتە هاوڕەگەزخواز.

بەگوێرەی هەواڵێکی جەروسەلیم پۆست، ئەو مامۆستا ئاینییەی ئێران بە شوێنکەتوانی گوتووە، نزیکی ئەوانە مەببنەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە چونکە ئەوان بوونەتە هاوڕەگەزخواز.

ساڵی پاریش، هەمان کەس، کتێبیکی زانستی ئەمەریکی سووتاند و رایگەیاند، تەواوی زانیارییەکانی ناوی هەڵەیە.

چەند چالاکوانێک رەخنە لەو مامۆستا ئاینییە دەگرن و دەڵێن، ئەو قسانە بۆیە دەکات تاوەکو خەڵکە هەژارەکە داوای ڤاکسین نەکەن.

هاوڕەگەزخوازیی لە ئێران سزای لە سێدارەدانی هەیە و جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەوبارەوە پێشتر رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئێمە پرنسیپ و بەهای خۆی هەیە و ئەو شتانە قبووڵ ناکات.

The Jerusalem Post

The Daily Mail