یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ددان لە ھەولێر بەرێوەچوو
K24 - ههولێر:
یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی دەدان لە ھەولێر بەرێوەچوو، نزیكەی 1500 پزیشكی پسپۆری بواری دەدان بەشدار بوون.
مەبەست لە سازدانی كۆنفرانسەكە بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و زانیاری پزیشكەكانی كوردستانە، كە نزیكەی 1100 پزیشك لە ھەرێمی كوردستان و 400یان لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەشدارن.
بە وتەی بەشێك لە پزیشكەكان، ئەوەی پێویستە لە ئێستادا ھەبێ، كردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیەكانی ددانە و ئەو خزمەتگوزاری و سیستمەی ھەیە پێویستی بە گۆڕانكارییە.
وەزارەتی تەندروستیش ئەم كۆنفرانسە بە گرنگ دەزانێت و كار بۆ ھێنای ئامێری نوێ لە بواری تەندروستی ددان دەكات.
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ددان لە لایەن سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستانەوە ساز كراوە و نزیكەی 25 كۆمپانیای بیانی كەلوپەلە پزیشكییەكانی خۆیانییان تێیدا نمایشكردووه و ماوەی 2 رۆژ دهخایهنێت.