كێشه‌ی نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه بۆ ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 20 خووله‌ك له راسته‌وخۆیه‌كدا، كه هێرۆ مه‌ولوودی په‌یامنێری كوردستان24، كێشه‌ی ژنێكی به ساڵاچووی فڕێدراوی خسته‌ڕوو، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری هه‌ولێر كێشه‌ی نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ژنێكی به ساڵاچوو، له نزیك مزگه‌وتی خۆشناو، كه ده‌كه‌وێته پشت مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌بات له هه‌ولێر، فڕێدرابوو، دوای ئه‌وه‌ی كوردستان24 كێشه‌ی ژنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، گه‌یشته شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ ژنه‌كه دابین كرد.
ژنه‌كه له‌دایكبووی 1937ـه و ئێستاش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه پێی بوو، بۆ شوێنی تایبه‌ت.