لە واست خۆپیشاندەرێك كوژرا و 150 كەسی دیكەش بریندار بوون
K24 - ھەولێر
لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای واست، خۆپیشاندەرێک کوژرا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق ئاشكرای كرد، لە خۆپیشاندانەکانی شاری کوت، ناوەندی پارێزگای واست، خۆپیشاندەرێک کوژرا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.
هەروەها شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان، دەستییان بە لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی ماوەی دوو رۆژی رابردوو کردووە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.
پێشتر خۆپیشاندەرانی واست داوایان كردبوو محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری شارەكە دەستلەكاربكێشێتەوە و ماوەی 10 رۆژیان بۆ دیاریكردبوو، دوای تێپەڕبوونی ئەو وادەیەش لە دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە.