ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجە و بڕیارەكانی چاكسازی تاوتوێ دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان - ئەرشیف
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم و بڕیارەكانی چاكسازی تاوتوێ دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوباتی 2021، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021 و ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەبن.