زاخۆ یادی ئه‌یاز و ئه‌رده‌وان دەكاتەوە
K24 - زاخۆ
لە رێوڕه‌سمێكدا له زاخۆ، یادی كۆچی دوایی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان ئه‌یاز یوسف و ئه‌رده‌وان زاخۆیی كرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌یاز و ئه‌رده‌وان، ته‌مه‌نێكی كه‌میان له كاری هونه‌ری دا به‌ڕێكردووه، به‌ڵام ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یان بۆ بە زیندویی ماوەتەوە.
35 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ھەردوو ھونەردمەندی ناسراوی كورد ئەیاز و ئەردەوان زاخۆیی تێدەپەڕێت. وەکو رێزگرتن لە خەبات و ھونەرەكەیان لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی كەسوكاری و ھاوڕێ و ھاوپیشەكانیان، نووسینگەی زاخۆی سەندیكای ھونەرمەندانی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری زاخۆ یادی ئەیاز و ئەردەوانی كردەوە.
ئەیاز و ئەردەوان دوو ئەستێرەی گەشی ھونەری كوردستانن، وەك قوتابخانەیەكی ھونەریش بۆ دەڤەری زاخۆ ھەژمار دەكرێن.
ھونەرمەند ئەیاز یوسف، لە ساڵی 1986 لە تەمەنی 25 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، لە ھەمان ساڵدا ئەردەوان زاخۆیی لە تەمەنی 29 ساڵیدا ئەوكاتە بە مەبەستی كارێكی ھونەری سەردانی بەغدا دەكات، لەلایەن ژمارەیەك كەس لە ھوتێل رفێنرا و بێسەروشوێن كرا.
ھ.م