مەسرور بارزانی باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – ھەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكەمەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 کاتژمێر 1:00 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی دەکات و باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات.

ھەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021 و ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رێككەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و پشكی ھەرێمی كوردستان، لە چەند ھەفتەی رابردوودا چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەنجامداوە.