نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له هه‌ڵكشان
K24 – هه‌ولێر:
له دوايين ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت 48 سه‌نتی دیكه هه‌ڵكشا و به 48 دۆلار و 8 سه‌نت فرۆشرا.
به هۆى وه‌ستانی به‌رهه‌می نه‌وتی نایجیریا، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا به جۆرێك یه‌ك به‌رمیلی نه‌وتی برێنت له بازاری جیهانیدا به 48 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مه‌ریكاش به 46 دۆلار و 70 سه‌نت فرۆشرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكات به بری 1 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.