كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ئاسایش له‌ چه‌مچه‌ماڵ كوژرا

دووه‌م حاڵه‌تی كوشتنی كارمه‌ندانی ئاسایشه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ (12) كاتژمێر
كارمه‌ندێكی ئاسایش له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوژرا
كارمه‌ندێكی ئاسایش له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوژرا

K24 - هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، لە ناحیەی شۆڕش، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، کارمەندێکی ئاسایش بەدەستڕێژی گوللـە کوژرا.

ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی كوشتی كارمه‌ندانی ئاسایشه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ (12) كاتژمێردا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان كارمەندانی ئاسایشی سلێمانی و ھێزێكی پێشمەرگە لە بازگەی تاسلوجە روویدا و كارمەندێك ئاسایش گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سەر بە ھێزەكانی پێشمەرگە بووەتە دەمەقاڵە لەنێوانیان و بە چەقۆ ھێرشكراوەتە سەر كارمەندانی ئاسایش".

د.ی