گەنجێکی کورد لە کەمپێکی ئەڵمانیا کوژرا

بكوژه‌كه‌ عه‌ره‌بی عێراقییه‌ و ده‌ستگیركراوه‌
بكوژه‌كه‌ عه‌ره‌بی عێراقییه‌ و ده‌ستگیركراوه‌
بكوژه‌كه‌ عه‌ره‌بی عێراقییه‌ و ده‌ستگیركراوه‌

K24 – ھەولێر:

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، گەنجێكی كورد لە لایەن پەنابەرێكی عەرەب لە ئەڵمانیا كوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو دەزگایە، دوێنێ گەنجێکی کورد لەلایەن پەنابەرێکی بە رەگەز عەرەب كوژرا. ئەمەش دوای ئەوە روویدا، کە ئەم دوو گەنجە لە رابردوودا گرفت و دەمەقاڵێیان لە نێوانیاندا روویداوە.

پەنابەرە کوردەکە تەمەنی 27 ساڵ بووە و خەڵکی شاری سلێمانی بوو، ماوەی 5 ساڵه‌ لە کەمپێکی ئەڵمانیادا ژیاوە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدا بووە.

دوای ئەوەی لەگەڵ گەنجە عەرەبەکەدا دەمەقاڵێیان كردووە، عەرەبەكە بە چەقۆ هێرشی كرووەتە سەری و كوشتوویەتی. بکوژە عەرەبەکە بە رەگەز عێراقییە و تەمەنی 33 ساڵە.  ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پەنابەران و کۆچبەرانی کەمپەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بە گشتی لە بارودۆخێکی خراپدان و بەهۆی مانەوەی چەند کەسێک لە نەتەوە جیاوازەکان زۆر کات شەڕ و ناکۆکی لە نێوانیاندا ڕوودەدات.