منداڵێکی تازە لە دایکبوو زمانی چوار جار لە قەبارەی ئاسایی گەورەتر

ئۆون تۆماس ئەو منداڵەی تووشی حاڵەتێکی دەگمەن بووە
ئۆون تۆماس ئەو منداڵەی تووشی حاڵەتێکی دەگمەن بووە

K24- هەولێر:

منداڵێک لە دایک دەبێت زمانی چوار جار لە زمانی منداڵێکی ئاسایی تازە لە دایکبوو گەورەترە.

ئۆون تۆماس، لە پێنسیلڤینیای ئەمەریکا لە دایکبووە و تووشی نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنبووە بە ناوی بێکویز وایدێمان سیندرم کە دەبێتەهۆی بەردەوام گەشەکردنی ئۆرگانێکی لەش.

زمانی منداڵەکە هێندە گەورە بووە، توانای هەناسەدانی بۆ ئەستەم بووە، پزیشکان ناچاربوون نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ بکەن.

پزیشکان پێنج سانیتمەتریان لە زمانی منداڵەکە بڕیووە، بەڵام کێشەکە بەمە چارەسەر نابێت، چونکە زمانی ئەو منداڵە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

ئەو نەخۆشییە زۆر دەگمەنە هەندێکجار دەبێتە هۆی شێرپەنجەی گورچیلە، قەڵەویی و زیا بەرزی باڵا، شەکرە و ناڕێکی پەیکەرە ئێسک.

پزیشکانی ئۆون دەڵێن، بەردەوامن لە گەڕان بە دوای چارەسەردا و هەوڵدەدەن منداڵەکە لەو نەخۆشییە رزگار بکەن.

تاوەکو ئێستا لە مێژووی مرۆڤایەتی، تەنها 25 هەزار منداڵ دووچاری حاڵەتی هاوشێوە بوون.

The DailyMail