سوپای پاسداران له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق خه‌ریكی مانۆڕی سه‌ربازییه
K24 – هه‌ولێر:
ئێران له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق، مانۆڕێكی سه‌ربازی به به‌شداری هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی چاودێری به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كانی نزیك سنووری عێراق مانۆڕێكی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد.
مانۆڕه‌كه به‌شێكه له مه‌شقی ساڵانه‌ی سوپای پاسداران و له ژێر درووشمی "په‌یامبه‌ری مه‌زن" له باشووری خۆرئاوای ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیی ئاماده‌یی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه.
له‌و مانۆڕه‌دا سوپای پاسداران فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی به‌كار ده‌هێنێت.
ئێران له سێ مانگی رابردوودا، مه‌شق و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی چڕ كردوونه‌ته‌وه، شاره‌زایان پێیان وایه، ئێران ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه فشار له‌سه‌ر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا درووست بكات.
مانگی رابردوو، پاسداران مانۆڕێكی دیكه‌یان كرد و تێیدا مووشه‌كی بالیستی دژه كه‌شتیی سه‌ربازییان تاقیكرده‌وه.
به‌ر له هه‌فته‌یه‌كیش، هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران مووشه‌كی "كرووز"ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و مانۆڕه ده‌ریاییه‌دا به‌كارهێنا، كه له ده‌ریای "عومان" به‌ڕێوه‌ی برد.
هه‌روه‌ها مانۆڕێكی دیكه‌ی هێزی ئاسمانیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئێران‌دا فڕۆكه‌ی چاودێری تاقیكرانه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له (2018)دا یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران له سه‌رده‌می ئیداره‌ی "باراك ئۆباما" سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له (ته‌مموز/ یۆلیۆی 2015) له باره‌ی وزه‌ی ناووكییه‌وه واژوویان كردبوو.
ئێران داوا ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، كه دوای ده‌رچوونی "تره‌مپ" له رێككه‌وتنه‌كه سه‌پێندراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر تاران‌دا. له به‌رامبه‌ریشدا "واشنتن" نیازی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنه‌كه پیشانداوه.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتدپرێس
وه‌رگێڕان: ئ.ر