عێراق.. 82 وه‌زیر و به‌رپرس به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی ئاشكرایكرد، فه‌رمانی لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 82 وه‌زیر و به‌رپرسی عێراقی به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی داراییدا ده‌ركراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری 3 هه‌زار و 111 فه‌رمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربكات، له‌و ژماره‌یه‌ش 941 فه‌رمان جێبه‌جێكراون، له‌وانه‌ش 8 فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه بۆ 8 وه‌زیر و هاوپله‌كانیان ده‌ركراون، هه‌روه‌ك 133 فه‌رمانیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ 74 به‌رپرسی پله تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ده‌ركراون.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ساڵی رابردوو 6 هه‌زار و 546 فه‌رمانی له‌و شێوه‌یه ده‌ركرابوون، له‌ناویان 4 هه‌زار و 760 فه‌رمان جێبه‌جێ كران و روونیشیكرده‌وه، 74 فه‌رمان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ 52 وه‌زیر و هاوپله‌كانیان ده‌ركرابوون، هه‌روه‌ك 491 فه‌رمانیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ 369 به‌رپرسی پله باڵا و پله تایبه‌ته‌كان له ئیداره‌ی دامه‌زراوه‌كان ده‌ركرابوون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی ئاشكراشیكرد، ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له ساڵی 2020 بۆ زیندانیكردن ده‌ركراون گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 150 فه‌رمان، له‌وانه‌ش 19 فه‌رمان تایبه‌تبوون به پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی به یاسای لێبوردنی گشتی لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ركراوه، ژماره‌یان 218 تۆمه‌تبار بووه، كه له 140 دۆسییه‌دا تێوه‌گلابوون، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ساغ بووه‌ته‌وه، كه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی ملیار دیناری عێراق "نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی" بوو.
جێگای ئاماژه‌یه، ماوه ماوه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی لێپریسنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌یه‌نێت، كه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی داراییدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
H.B