كاروانێكی چه‌كداری له نزیك سنووری عێراق و سووریا بۆردومان كرا

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكایی له سه‌ر زاری په‌یامنێرێكی خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ كاروانێكی سه‌ربازی له ناو خاكی سووریا و له نزیك شارۆچكه‌ی "قائیم" له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و باره‌یه‌وه، به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه له عێراقه‌وه روویكردووه‌ته سووریا و دوای جوڵه‌یان له ناو خاكی سووریا له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كراوه.
سه‌رچاوه‌كه، نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت و ئه‌وه‌شی گوتووه: دواتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی شوێنی رووداوه‌كه‌یان داوه و تا ئێستا راده‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كان نه‌زانراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، "روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ" له رێی سه‌رچاوه‌كانییه‌وه پشتڕاستیی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كردووه، كه له عێراقه‌وه و له رێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ربازی نایاسایی گه‌یشتبووه ناو سووریا.
روانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌روازه‌یه، له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی باری نایاسایی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ره‌وانه‌كردنی چه‌كدار بۆ ناوچه‌كانی سنووری "ئه‌لبوكه‌مال" له ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی "دێرزوور".
به گوێره‌ی ئاماری روانگه‌ی سووریا، ئه‌وه سێیه‌م جاره، له‌م مانگه‌دا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، بۆردومانی ئه‌و كێڵگه و ناوچانه بكه‌ن، كه میلیشیاكانی سه‌ر به "حزبوڵڵای لوبنان"ی لێیه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه بووبێت.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی "الحرة"
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ