سووریا به‌م جۆره دابه‌شكراوه

K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی "واشنتن" له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی سووریا شكستیهێناوه له‌وه‌ی بتوانێت سه‌روه‌ری كامڵ به‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پێنێت و راهاتووه به‌و واقیعه‌ی درووست بووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و په‌یمانگه‌یه، حكومه‌تی سووریا، راهاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه ره‌وشه‌كه وابێت و سنووره‌كانی به ده‌ست خۆیه‌وه نه‌بن و هێزی بیانیی تێیاندا بن. بۆیه سازشی بۆ كۆنترۆڵی سنوور و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ هێزی دیكه‌ی بیانی.
"فابریس بالونش" یه‌كێك له لێكۆڵه‌رانی په‌یمانگه‌كه رایگه‌یاندووه، لانیكه‌م له دوو ساڵی رابردوودا ره‌وشی سنووره‌كانی سووریا هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له رووسیا و هاوبه‌شه‌كانی له دانووستانی ئاشتیی "ئه‌ستانه"، كه (ئێران و توركیا)ن، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه به دابه‌شكردنی سووریا بده‌ن، یان رێگه بده‌ن كیانی كوردیی له باكووری سووریا ره‌گ و ریشه داكوتێت.
"بالونش" پێی وایه، "ئه‌و كێشانه‌ی له دابه‌شكردنی سوودان هاتنه ئاراوه، گومانی بۆ نه‌خشه‌داڕێژه‌ره‌كانی سیاسه‌ت له خۆرئاوا درووست كردووه، بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له سووریا".
هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران و توركیا، به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری له باره‌ی ره‌وشی سووریا ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆبوونه‌وانه له شاری "ئه‌ستانه"ی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه له سه‌ره‌تای (2017)ه‌وه ده‌ستیان به‌و دانووستانانه كردووه.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه، ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی له‌باربراو بۆ دابه‌شكردنی سووریا، هێزه بیانییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، بیانییه‌كان سووریایان له نێوان هه‌ژموونی خۆیان دابه‌شكردووه و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری سنووری ئه‌و وڵاته به ده‌ست حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه نییه، كه سنوور یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی سه‌روه‌ری وڵات.
ئێستا سوپای حكومه‌تی سووریا، سێیه‌كی خاكی سووریای به ده‌سته‌وه‌یه. كه ئه‌م شاره سه‌ره‌كیانه ده‌گرێته‌وه (دیمه‌شق، حه‌له‌ب، حمس، حه‌ما، لازقیه، ته‌رتووس، ده‌رعا و دێرزوور) و كۆی گشتیی (12) ملیۆن كه‌س له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تن، له كۆی (17) ملیۆن كه‌س له ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ماونه‌ته‌وه له وڵاته‌كه‌دا. به‌و پێیه‌ی (7) ملیۆن كه‌س په‌نابه‌رن و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌ژین. له رووی رووبه‌ری زه‌وییه‌وه، هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، ته‌نیا پێنج یه‌كی رووبه‌ری وڵاتیان له ده‌سته.
سه‌باره‌ت به سنوور، ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتن، ئاشكرایكردووه، سوپای سووریا ته‌نیا كۆنترۆڵی (%15)ـی سنووری وشكانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و ئه‌وه‌ی دیكه له نێوان وڵاتاندا دابه‌شكراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "حزبوڵڵا و میلیشیا شیعه‌كانی دیكه، كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، نزیكه‌ی (%20)ـی سنووری وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه.
هێزه حكومییه‌كان ته‌نیا ده‌روازه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" به رووی عێراق و ده‌روازه‌ی "نه‌سیب" به رووی ئه‌رده‌ن و ده‌روازه‌كانی "ئه‌لعه‌ریزه، ئه‌لجه‌دیده، ئه‌لجوسیه و ئه‌لدبوسیه"یان به رووی لوبناندا به ده‌سته‌وه ماوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: حزبوڵڵای لوبنان كۆنترۆڵی سنووری لوبنانی كردووه، له ناوچه‌كانی "ئه‌لزوبدانی و ئه‌لقه‌سیر" بنكه‌ی سه‌ربازی كردووه‌ته‌وه و زاڵه به‌سه‌ر ناوچه‌ی "قه‌له‌مون"ی شاخاویدا. هه‌روه‌ها میلیشیا شیعه‌كانی عێراقیش، هه‌ردوو دیوی سنووری عێراق و سووریایان له ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" بۆ "ئه‌لته‌نف" كۆنترۆڵ كردووه.
"بالونش" پێی وایه "هێزه لایه‌نگره‌كانی ئێران هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیان گه‌یشتووه‌ته زۆرێك له فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی سووریا و زۆربه‌یان بوونه‌ته ئامرازێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئێرانی بۆ حزبوڵڵا و ناوچه‌كانی هێلی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان".
گوتیشی: "ئه‌و ره‌وشه ده‌ریده‌خات، سووریا به ته‌واوی چووه‌ته ناو سوڕگه‌ی ئێرانه‌وه".
له باره‌ی باكووری سووریاوه، كه توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، "بالونش" گوتی: "له (2013)دا، توركیا ده‌ستی به بنیاتنانی دیواری جیاكاری ئه‌منی له ناوچه‌ی قامشلی كردووه، كه ناوه‌ندێكی كوردانی سووریایه. له‌و كاته‌وه توركیا به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات به درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌و دیواره درووست بكات".
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی توركیا، رێگریكردنه له هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕنه‌وه خاكی توركیا. ئه‌و پارته به دایكی سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپ و رێكخراوه كوردیانه داده‌نرێت، كه ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی باكووری سووریادا گرتووه.
ئامانجێكی دیكه‌ی توركیا، رێگریكردنه له كۆچی خه‌ڵكی سووریا بۆ توركیا، كه تا ئێستا (3.6) ملیۆن كه‌سی سووریا وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له توركیا كردووه.
له باكووری وڵاته‌كه‌دا ته‌نیا به‌شێكی كه‌می سنوور له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شقه، ئه‌ویش خاڵی سنووری "كسب"ه له باكووی "لازقیه"، به‌ڵام توركیا له (2012)ه‌وه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخستووه.
له ده‌روازه‌ی "كسب"ه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی خۆرهه‌ڵاتی سنووری سووریا، به‌م جۆره سنووری سووریا دابه‌شكراوه:
- "خربه ئه‌لجووز"، له لایه‌ن میلیشیا توركمانییه‌كانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیی به‌سه‌ردا گیراوه.
- ناوچه‌ی نێوان "جسر ئه‌لشغور و بابولهه‌وا" له لایه‌ن "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام"ه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
- رووباری فورات، له لایه‌ن "جه‌یشی وه‌ته‌نی" سه‌ر به توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
- كوبانێ، له لایه‌ن سوپای رووسیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
- ناوچه‌كانی نێوان "گرێ سپی" و "سه‌ری كانی" له لایه‌ن "جه‌یشی وه‌ته‌نی" سه‌ر به توركیاوه داگیركراوه.
- له "سه‌ری كانی"یه‌وه تا رووباری دیجله له لایه‌ن سوپای رووسیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆنترۆڵ كراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، حكومه‌تی دیمه‌شق شكستیهێناوه له‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئاسمان و ئاوی هه‌رێمایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات. له ده‌ریادا ئاوی هه‌رێمایه‌تی سووریا له لایه‌ن رووسیاوه چاودێری ده‌كرێت. ئاسمانیشی له لایه‌ن بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیی له "حومه‌یمیم" چاودێری ده‌كرێت.
ئه‌و شاره‌زایه رای وایه، ئێران بۆ خۆپاراستن له بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، پشتی به به‌رگری ئاسمانی رووسیا به‌ستووه، به‌ڵام رووسیا ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێران ناپارێزێت، كه زۆر "هه‌راسانكارن" بۆ نموونه گواستنه‌وه‌ی مووشه‌ك و چه‌ك بۆ حزبوڵڵای لوبنان و به‌هێزكردنی پێگه‌كانیان له جۆلان.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه ته‌نیا ده‌ستیگرتووه به‌و رێڕه‌وه‌ی له نێوان رووباری خاپوور و سنووری عێراق درووستیكردووه و به‌شێكی هێزه سه‌ربازییه‌كانی لێ هێشتووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ