یانه‌ی هه‌ولێر ته‌واوی ستافی راهێنه‌رانی راده‌ستی یاریزانه‌كانی پێشووی خۆی كرد

لوئه‌ی سه‌ڵاح ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری بۆ خولی نایابی عێراق وه‌رگرت، ته‌ها قادر و ئوسامه عه‌لی وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رادان گاسانینی راهێنه‌ری كرواتی قبوڵكرد راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لوئه‌ی سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ی ده‌ستی به گفتووگۆكردن كرد و له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌رجه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌مه‌ش یه‌كه‌مین یاری لوئه‌ی وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی شه‌ممه له به‌غدا به‌رامبه‌ر زه‌ورا ده‌بێت.
له نێو ستافه نوێیه‌كه‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ئوسامه عه‌لی ده‌بینرێت كه له‌سه‌ر داوای لوئه‌ی سه‌ڵاح هاوشانی ته‌ها قادر ئه‌ركی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ریان پێسپێردراوه، به‌مه‌ش ته‌واوی ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌و كه‌سانه پێك دێت كه پێشتر ساڵانێكی زۆر به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر یارییان كردووه.
لوئه‌ی سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2007 تا 2015 له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاری كردووه و 80 گۆڵی به درێسی یانه كوردییه‌كه تۆمار كردووه و 3 ناسناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه.
