لە کەرکووک سێ پۆلیس کوژران

داعش لە باشووری كەركووك ھێرشی كرد
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – ھەولێر

لە ھێرشێكی چەكدارانی داعش لە باشووری كەركووك سێ پۆلیس كوژران.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش، بۆ سەر ناوچەی وادی شای لە باشووری کەرکووک، سێ پۆلیس کوژران.

لەلایەكی دیكە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە، بە کاروانێکی سوپای عێراق، لە ناوچەیەکی باشووری موسڵ، چوار سەرباز برینداربوون، یەکێکییان ئەفسەرە و برینەکەی سەختە.

ھەر پەیوەست بە ھێرشەكانی داعش دوێنێ لە داقوق، لە هێرشێکی داعشدا، دوو پۆلیس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.