ئابووری عێراق داکەوتن تۆمار دەكات

رەنگدانەوەی سستبوونی چالاكییە ئابوورییەكان و كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتە
نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - ھەولێر

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئابووری عێراق لە ساڵی رابردوودا بەرێژەی 11% داكەوتنی تۆماركردووە.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەیدا، ئەو داكەوتنەی ساڵی رابردوو ئابووری عێراق بەخۆوە بینیویەتی، رەنگدانەوەی سستبوونی چالاكییە ئابوورییەكان و كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتە لەلایەن ئۆپێكەوە.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو دابەزینە بەرچاوەی لە داھاتی نەوتدا تۆماركراوە، بوونە ھۆكاری زیادبوونی خاڵە لاوازەكانی ئابووری كە ساڵانێكە عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

سندوقی نەختینە پێشبینیدەكرێت كۆی بەرھەمی ناوخۆیی عێراق لە ساڵی 2024 دا بگەڕێتەوە ئەو ئاستەی كە بەر لە كۆرۆنا ھەیبووە، ھەرچی داھاتی حكومەتی عێراقە لە قازانجی نەوتی بە زیاتر لە %23 دابەزیوە و گەیشتووەتە 27 ملیار دۆلار بەراورد بە 2019 كە ئەو كات 35.2 ملیار دۆلار بووە.