بانه ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بانه شێروان، ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه، كه بۆ گۆرانی "ده‌ستم بگره" به‌رهه‌می هێناوه.
كلیپه‌كه‌ی بانه بۆ گۆرانی "ده‌ستم بگره" به‌رهه‌مهێناوه، كه تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن كاوه ئیسماعیلی نووسراوه، سیامه‌ند محه‌مه‌دی كاری دابه‌شكردنی میوزیكه‌كه‌ی كردووه، وه‌ك بانه بۆ كوردستان24ی باس ده‌كات، ڤیدیۆ كلیپه‌كه ستایلی ساڵانی هه‌شتاكانی پێوه‌دیاره و به شێوازێكی زۆر ساده به‌رهه‌مهێنراوه.
بانه بۆ كوردستان24 ئاشكرای ده‌كات، له ساڵی پاره‌وه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی 12 گۆرانییه و ده‌یه‌وێت له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا ته‌واوی بكات.