ناوی خۆشەویستەکەت لە سیسرکێک بنێ لە ڤالانتاین.. بژاردەیەکی سەیر لە ئەمەریکا

"رەنگە نەتوانن هەمیشە وشەی دروست بڵێن، بەڵام هەمیشە دەتوانن موچڕک بەلەشیاندا بهێنن"
سیسرکی جۆری مەدەغەشقەر، یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی سیسرک لە جیهان، وێنە: AFP
سیسرکی جۆری مەدەغەشقەر، یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی سیسرک لە جیهان، وێنە: AFP

K24 - هەولێر

لە رۆژی خۆشەویستیدا زۆرکەس دەیانەوێت بە رێگای جیاواز کە پێشتر تاقینەکراوەتەوە، خۆشەویستیی خۆیان بۆ خۆشەویستەکەیان دەرببڕن، لە نیویۆرک باخچەیەکی ئاژەڵان بە تەرخانکردنی سیسرک، ئەو ئەرکەی لەسەریان ئاسانکردووە!

باخچەیەکی ئاژەڵان لە ناوچەی پرۆنکسی نیویۆرک، رێگەی داوە سیسرکەی جۆری مەدەغەشقەر، کە لە گەورەترین جۆرەکانی سیسرکە لە جیهان، بەناوی خۆشەویست بکرێت، بەمەش "تاهەتاهەیە خۆشەویستییەکە دەمێنێتەوە!".

باخچەکەی ئاژەڵان لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی "رەنگە نەتوانن هەمیشە وشەی دروست بڵێن، بەڵام هەمیشە دەتوانن موچڕک بەلەشیاندا بهێنن. ناوی (خۆشەویستەکەتان) لە سیسرک بنین لە رۆژی خۆشەویستیدا، چونکە سیسرک... بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە".

هەموو کەسێک بە 15 دۆلار دەتوانێت سیسرکێک لە باخچەکەی ئاژەڵان هەڵبژێرێت و بە ناوی خۆشەویستی ئێستای، یان پێشووی بکات. باخچەکەی ئاژەڵان بەڵگەنامەیان دەداتەوە کە دەیسەلمێنێت سیسرکەکە بە ناوی ئەو کەسەوە کراوە.

بوکەڵەی لەقوماشدروستکراوی سیسرکەکە، وێنە: AFP
بوکەڵەی لەقوماشدروستکراوی سیسرکەکە، وێنە: AFP

 

ئەو باخچەیەی ئاژەڵان لە ساڵی 2011ـەوە، ساڵانە لە رۆژی ڤالانتایندا بە شێوازی جیاواز ئەو جۆرە سیسرکە بەکاردەهێنێت، بۆ ئەمساڵ بوکەڵەی لە قوماشدروستکراوی ئەو جۆرە سیسرکەی دانەی بە 35 دۆلار فرۆشتووە و لە دوێنێشەوە سەرجەم بەرهەمەکانی کە لەسەر ئەو سیسرکە دروستکراون، لە باخچەکە تەواو بوون.

هەرچەندە بەگشتی سیسرک مێروویەکی خۆشەویست نییە، بەڵام سیسرکی مەدەغەشقەر کە هەندێکجار درێژییەکەی دەگاتە 10 سانتیمەتر، زۆر بە کەمی دەچێتە ماڵان و تەنانەت هەندێک کەس وەکو گیاندارێکی ماڵی بەخێوی دەکەن.

بەڵگەنامە دەدرێتەوە کەسەکەی سیسرکی بەناوی خۆشەویستەکەی کردووە، وێنە: AFP
بەڵگەنامە دەدرێتەوە کەسەکەی سیسرکی بەناوی خۆشەویستەکەی کردووە، وێنە: AFP