به فه‌رمی خوله‌كانی كوردستان راگیران
ناوبژیوانانی كوردستان به‌هۆی ئاژاوه‌گێری یاریگه‌كان بایكۆتی خوله‌كانی كوردستانیان كرد، به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ناچاربوو سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رابگرێت.
دوای زنجیره‌یه‌ك پێكدادان و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێو یاریگه‌كان له دوایین یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان كه تێیدا هێرشكرایه سه‌ر ناوبژیوانان، به‌مه‌ش ناوبژیوانانی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا بڕیاریاندا هیچ یارییه‌كی دیكه له خوله‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه دۆخی ناوبژیوانان له مه‌ترسیدایه و كه‌سانی ناوه‌رزشی له نێو یانه‌كان فشار دروست ده‌كه‌ن بۆ جووڵاندنی هانده‌ران و دروستكردنی شه‌ڕ و ئاژاوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زنجیره‌یه‌ك بڕیاری توندیان ده‌ركردووه له دژی ئاژاوه‌گێڕان و ئه‌و یانانه‌ی كه په‌لاماری ناوبژیوانان ده‌ده‌ن.
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نێوخۆ گفتووگۆ ده‌كه‌ن و بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ خوله‌كانی كوردستان، گوتیشی: خوله‌كان ده‌ستپێناكه‌نه‌وه تا نه‌گه‌ین به رێگه‌چاره‌ی رێشه‌یی و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هه‌موولایه‌ك.