گۆڕان سێ پۆستی بەتاڵ پڕدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە کۆبونەوەى ئەمڕۆی جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان، هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەى پۆستی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەچوو، سێ كەسی دیكە بۆ ئەو پۆستانە ھەڵبژێردران.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، شێخ کامیل قادر بە دەنگی 40 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بوو بە سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ھەروەھا سەفین مەلا قەرە بە دەنگی 44 ئەندامی جڤات بوو بە سکرتێری فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەكە و ئاسۆ رەحیم بە دەنگی 34 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی وەك سکرتێری باژێرەکان بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردرا.
پەیامنێرمان راشیگەیاند، لە ھەڵبژاردنەكەدا 47 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان مافی دەنگدانیان ھەبوو.