یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت یاریزانێكی بارسێلۆنا بكاته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس له ئێستاوه پلان بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ داده‌ڕێژێت و یه‌كێك له بژارده‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنایه.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئانسو فاتی هێرشبه‌ری لاوی بارسێلۆنا له گفتووگۆدایه و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا بیكاته جێنشینی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 18 ساڵان ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 10 یاری كردووه 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی تۆمار كردووه و له ئێستادا به‌هۆی پێكانه‌وه له بارسێلۆنا دووركه‌وتووه‌ته‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، به‌هه‌مان شێوه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.