بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز فۆكۆشیمای ژاپۆنی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ژاپۆن، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (7.1) پله‌ی رێخته‌ر فۆكۆشیمای هه‌ژاندووه.
ئاژانسی روانگه‌ی كه‌شناسی ژاپۆن رایگه‌یاندووه، له كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ژاپۆن، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه (7.1) پله‌ی رێخته‌ر بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی نزیك ناوچه‌ی فۆكۆشیما قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه (60) كیلۆمه‌تر بووه.
راده‌ی به‌هێزییه‌كه‌ی زۆر بووه و دانیشتوانی تۆكیۆی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ش هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی شاره‌كه‌یان كردووه.