ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانین له‌گه‌ڵ گۆڕان نه‌ك هه‌ڕاجكردنی یه‌كێتی
K24 - هه‌ولێر:
ئازاد تۆفیق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێری 7ی كوردستان24 گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ قسه‌كردنه له‌سه‌ر ورده‌كارییانه رێككه‌وتنه‌كه".
له باره‌ی رێككه‌وتنی حزبه‌كه‌ی و گۆڕان، ئازاد تۆفیق، رایگه‌یاند، پێشتر گۆڕان ئینشیقاقی له یه‌كێتی كردووه و گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانین له‌گه‌ڵ گۆڕان، نه‌ك هه‌ڕاجكردنی یه‌كێتی".
له باره‌ی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی گۆڕان بۆ رێككه‌وتن گوتی: "پێویسته گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات چونكه ئه‌وان له یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه".
له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌یخایه‌نێت گوتی: "رێكه‌وتن له كوردستان قه‌یرانێك هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، مه‌رج نییه بڵێین رێككه‌وتنێك بۆ پێنج ساڵ بێت، هه‌ر پێنج ساڵ بخایه‌نێت".
له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رێككه‌وتنی ستراتیژی تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ یه‌كێك له حزبه‌كان نه ره‌تكراوه‌ته‌وه، نه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جێندا".
هه‌روه‌ها گوتی: "رێككه‌وتنی ستراتیژی خێری بۆ میلله‌تی كورد، بۆ ئازادی، بۆ هاتنه سه‌رپێی حكوومه‌ت، بۆ هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی حكوومه‌ت هه‌بووه".
له باره‌ی سوودی رێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ یه‌كێتی گوتی: "ره‌نگه بۆخۆم هه‌ندێكجار هه‌ستم به‌وه كردبێت، كه یه‌كێتی زیانی هه‌بووه له‌هه‌ندێك رووه‌وه".