ئەنجومەنی گشتی راژە پێكده‌هێندرێت

K24 - هه‌ولێر:
پێكھێنانی ئەنجومەنی گشتی راژە، ھەوڵێكی دیكەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانه لە چوارچێوەی ھەنگاوەكانی چاكسازی و رێكخستنەوەی میلاكات و ژمارەی فەرمانبەران، لە ساڵی (2011)ەوە یاسای ئەنجومەنی گشتی راژە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، بەڵام ئەنجومەنەكە پێكنەھێندرابوو، لەچەند رۆژی رابردوودا بە فەرمانی سەرۆكی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان بڕیاری درووستكردنی ئەنجومەنەكە دراوه.
بەبڕیاری سەرۆكی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی گشتی راژە پێكدەھێندرێت. كاری ئەم ئەنجومەنە رێكخستنەوەی میلاكاتی وەزارەتەكانە، ئەمەش یەكێكە لە چوارچێوەی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
رێباز حەملان گوتی: "ئه‌و ئه‌نجومه‌نه یاسای هه‌یه و پێوسته ئه‌و ده‌زگایه درووستبكرێت، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و میلاكاتی، پێویسته ئه‌نجومه‌نی راژه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت، بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی له رابردوودا دراون، له بایۆمه‌تری، له‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون، بۆئه‌وه‌ی میلاكات له ناو وه‌زاره‌ته‌كان رێكبخرێته‌وه، پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، شوێنیان به پێی پسپۆڕییان دابه‌شبكرێت".
لە ساڵی (2011)ەوە یاسای ئەنجومەنی گشتی راژە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، بەڵام ئەنجومەنەكە پێكنەھێندرابوو، رێكخستنەوەی میلاكاتی فەرمانبەران، دەبێتە ھۆی چارەسەركردنی رێژەی زۆری فەرمانبەرانی ناپێویست لە شوێنێك و گواستنەوەیان بەپێی پسپۆڕی خۆیان بۆ ئەو دامەزراوانەی كە فەرمانبەری پێویستیان كەمە.
ئەرشەد تەھا، راوێژكاری ئابووری گوتی: "له‌ساڵانی رابردوودا، دامه‌زراندن به‌پێی پێویست نه‌بووه، به‌ڵكو به‌پێی حزبایه‌تی و خزمخزمێنه بووه، بۆیه بێسه‌روبه‌ری هه‌بووه، پێویسته چاكسازی له‌مه‌دا بكرێت".
حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا ھەنگاوی گرنگی گرتووەتەبەر، بەتایبەت پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران و راگرتنی مووچەی ئەو كەسانەی كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، یان بە ناشایستە و نایاسایی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە و خانەنشین بوون.
د.ی