ترەمپ بێتاوان دەرچوو

لە ئەنجومەنی پیران 57 ئەندام دەنگیان بە تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ دا
دۆناڵد ترمپ
دۆناڵد ترمپ

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بە هاندانی توندوتیژی ئاراستەی کرابوون بێتاوان دەرچوو.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنەکە 57 ئەندام دەنگیان بە تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ دا، لە نێویاندا 7 ئەندامی پارتی کۆماری بوون، بەڵام بۆ تۆمەتبارکردنی ترەمپ دەنگی دوو لەسەر سێی ئەنجومەکە پێویست بوو کە دەکاتە 67 دەنگ، بەم ئەنجامەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەو تۆمەتانەی کە بە هاندانی توندوتیژی تۆمەتبار کرابوون، بێتاوان دەرچوو.

دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، دادگاییکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیران بە گەورەترین هەڵمەتی ستەمکاری لە مێژووی ئەمەریکا دانا و دووپاتیشی کردەوە، کە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگریکردن لە گەورەیی ئەمەریکا.