چی روویده‌دا ئه‌گه‌ر تره‌مپ به تاوانبار ناسێنرابا؟
K24 - واشنتن:
رۆژی شه‌ممه، 43 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەنگیان بۆ بێتاوانی سه‌رۆك تره‌مپ دا، لە کاتێکدا 57 ئەندامی دیكه ناوبراویان بە تاوانبار زانی و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خه‌ڵكی هانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
له رووی یاساییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به فه‌رمیی به تاوانبار بناسرێ، پێویست بوو كه له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، دوو لە سەر سێ، واته 67 ئه‌ندام ده‌نگ به تاوانبار كردنی بده‌ن.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا، دیموكراته‌كان پێویستیان بە 17 دەنگی کۆمارییەکان بوو، كه‌چی له كۆی 50 ئه‌ندامی به‌ره‌ی كۆماری، ته‌نیا 7 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان هاوڕا بوون كه تره‌مپ تاوانباره.
تیمی به‌رگریكاری ترەمپ کە لە سێ پارێزەر پێکهاتوون، سەرجەم بەڵگەکانیان لە گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی خستەڕوو و تێیدا تۆمه‌تی دیموکراتەکانیان رەتکردەوە کە ترەمپ بە هاندانی توندوتیژی و هێرش کردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس تۆمەتبار دەكرد.
بروس کاستۆر، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم دەستەی بەڕێوەبەرانی دادگایی‌کردنی ترەمپ و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند: "ترەمپ نە بەشێوەیەکی راستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ هانی هیچ جۆرە توندوتیژییەکی نەداوە".
پاش شكستی دێموكراته‌كان تره‌مپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: "سوپاسی تیمی پارێزەرانم ده‌كه‌م، لە ناخی دڵمەوە زۆر سوپاسی ئەو سیناتۆر و ئەندامانەی کۆنگرێس دەکەم كه به شانازییه‌وه لەم دۆسیه‌دا بەرگریان لە یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئەو پرنسیپە یاساییانە کرد کە لە دڵی وڵاتەکەمان دایە".
لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئەنجومەنی پیراندا سیناتۆرەکان له پله‌ی گرووپی سوێندخۆراندا رۆڵیان دەبینی، دیموکراتەکان له‌م پرسه‌دا به‌رده‌وام تره‌مپیان به‌وه تاونابار ده‌كرد كه ئه‌و هۆكاری ئه‌و ئاژاوه و توندوتیژیانه‌یه له رێككه‌وتی 6 مانگی 1 دا له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه هاته ئاراوه و په‌لاماری كۆنگرێسیان دا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ ده‌یگوت فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020دا كراوه و دانی به شكه‌ستی خۆیدا نه‌نا.
ئەگەر پرۆسه‌ی تاوانباركردنی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بووایه ئەوا چیدی بە ترەمپ نه‌ده‌وترا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵکو وەکو سەرۆکی دادگاییکراوی ئەمه‌ریکا ناوی ده‌هات و نه‌شیده‌توانی جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بپاڵێوێت.
پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه له مێژووی 240 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بێ وێنه‌یه، به‌و پێیه‌ی هیچ سه‌رۆكێك جیا له تره‌مپ نه‌بووه دووجار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا 3 سه‌رۆك لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌ر چه‌نده لێپێچینه‌وه‌ی هیچكامیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام تره‌مپ له دیرۆكی ئه‌مه‌ریكادا ، یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه پاش ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.