سلێمانی.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ به‌ زه‌بری چه‌ك دوو خوشكی رفاندووه‌

دایكی كچەكان سكاڵای تۆمار كردووە
وێنەی تۆمەتبار و چەكەكەی
وێنەی تۆمەتبار و چەكەكەی

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی كەسێكیان دەستگیر كرد، کە چووەتە سەر ماڵێك و بەزەبری چەک دوو خوشكی رفاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین کە کەسێک هاتووەتە سەر ماڵەکەی،  بەزەبری چەک دوو کچەکەی رفاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی راپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "ئێستا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشنیکۆڤ و ئۆتۆمبێلەکەیدا".