"بە جێگیربوونی نرخی نەوت لە سەرووی 60 دۆلار کورتهێنان لە پڕۆژەیاسای بودجە نامێنێت"

ئاستی کورتهێنان بۆ نزیکەی 25 ترلیۆن دینار دابەزیوە
دۆلار
دۆلار

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئەگەری جێگیربوونی نرخی نەوت لەسەرووی 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوا کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کۆتایی پێدێت.

زەهرە لبەجاری، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، کورتهێنانی بودجە بەشێوەیەکی گەورە دابەزیوە، بە تایبەت دوای ئەو گۆڕانکارییانەی پەرلەمان ئەنجامی داوە، ئاستی کورتهێنان بۆ نزیکەی 25 ترلیۆن دینار دابەزیوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دۆخەکە لە باشبوونە. کورتهێنان لە بودجەی 2021ـی عێراق نامێنێت، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لەبەرزبوونەوە و ئاستی 60 دۆلار بشکێنێت و لەسەروویەوە جێگیر بێت و ئاستی هەناردەش لە سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.