زانست چی لەبارەی کەوتنە داوی خۆشەویستی دەڵێت؟

تیری خۆشەویستی بە یەکجار دڵ و مێشک دەبڕێت
لەو چرکەیەی دەکەویە داوی خۆشەویستی: مێشکت وەک ئەوەی لێدێت، ماددەی هۆشبەری کۆکاینی پێگەیشتبێت
لەو چرکەیەی دەکەویە داوی خۆشەویستی: مێشکت وەک ئەوەی لێدێت، ماددەی هۆشبەری کۆکاینی پێگەیشتبێت

K24 - هەولێر

زاناکان دەڵێن، کەوتنە داوی خۆشەویستی بەندە بە: یەک سەیرکردن، گونجانی کیمیایی، چرپەیەک، بۆن، هۆڕمۆن یان هاندانی هەستەکان، دەروونناسانیش دەڵێن خۆشەویستی کاردانەوەیەکی خۆنەویستە.

ئاگاداربە، هەردوولا دەڵێن مرۆڤ دەکرێت لە کەمتر لە چرکەیەکدا بکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە و تیری خۆشەویستی دڵ و مێشکی ببڕێت.

خۆشەویستی کاتێک دەگاتە مێشک، دەتوانێت چوار شوێنی چالاک بکات: دووانیان دەکەونە توێژاڵی مێشک، گەشەسەندووترین بەشی مێشکن، دووانەکەی دیکەش بەشی سەرەتایی مێشکن، ئەو شوێنەی پەیوەندیی بە ئاڵوودەبوونەوە هەیە.

زاناکان دەڵێن، لەو چرکەیەی دەکەویە داوی خۆشەویستی: مێشکت وەک ئەوەی لێدێت، ماددەی هۆشبەری کۆکاینی پێگەیشتبێت، بەهۆی دەردانی ئەو ماددە کیمیاییانە لە مێشکدا: دۆپامین، ئۆکسیتۆسین، ئەدرینالین و ڤاسۆپرێسین.

لەدوای هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیان، بەگوتەی زاناکان، مێشکی مرۆڤ بەپێی سێ سیستەم کاردەکات: حەزی سێکسی، سەرنجڕاکێشانی سۆزداری و پابەندبوون و مانەوە لەگەڵ یەکتر.

زاناکان دەڵێن "لە جیهاندا زیاتر 90٪ـی مرۆڤ بەهۆی خۆشەویستییەوە یەکتر ماچ دەکەن، بەڵام ئێمە تاکە بونەوەر نین لەو خووەدا، بەڵکو شیردەری دیکەی وەکو شامپانزی و رێویش بەهەمان شێوە یەکتر ماچ دەکەن".