هەڵەیەک زۆربەمان لەکاتی شۆردنی قژمان ئەنجامی دەدەین

بۆ ئەوەی سوود لە شامپۆکەت وەربگری دەبێت رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت
خانمێک لە کاتی شۆردنی قژی
خانمێک لە کاتی شۆردنی قژی

K24- هەولێر:

شۆردنی قژ (پرچ) کارێکە زۆرمان پێمان وایە هەر لە منداڵییەوە فێریبووین، بەڵام هەندێک هەڵەی باو هەن لەکاتی شۆردنی قژ، تا ئێستا بە تەواوی درکیان پێنەکراوە.

خاتوونێک کە خاوەن ئارایشتگای خانمانە و شارەزای جوانکارییە، لە تویتێکدا باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی شامپۆ و کۆندێشنەر دەکات.

ئەو خاتوونە دەڵێت، دەبێت دوو جار بە شامپۆ قژمان بشۆین، یەکەمجار بۆ لابردنی چەوری قژ. دووەم جار بۆ ئەوەیە شامپۆکە ئەو کارە بکات کە بۆی دروستکراوە.

دەبێت جاری یەکەم بە شامپۆ قژت بشۆیت، بەڵام بە باشی ئاوی پێدا بکەیت و پاکی بکەیتەوە، جاری دووەم هەمان کار دەبێت دووبارە بکەیتەوە.

دوای ئەوەش، دەبێت کۆندێشنەرەکە، بە دەست لە ناوەڕاست و کۆتایی تاڵەکانی قژ بدرێت، بۆ ماوەی دوو خوولەک لەسەری بمێنێتەوە و دواتر بشۆرێت.

ئەو خاتوونە دەڵێت، بەگوێرەی ئەزموونی خۆم، شۆردنی قژ زیاد لە سێ جار لە هەفتەیەک، زیانی پێدەگەیەنێت، بۆیە باشترە هەفتانە دوو بۆ سێ جار زیاتر قژمان نەشۆین.